بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو
ئێمە پردێک لەنێوان خولیا و شارەزایی لە کەرتی تەکنەلۆژیای کوردستاندا دروست دەکەین.
ئامانجمان: بۆچی دەستمانپێکرد؟
کۆدوان لە خەیاڵێکی سادەوە لەدایکبوو: بەهرە هەموو کەسێک هەیەتی، بەڵام هەل و دەرفەت نا! ئامانجمان دروستکردنی بڵاوکراوەی تەکنیکی ئاستبەرزە بە زمانی دایک (کوردی)، بۆ نەهێشتنی بەربەستی زمان و گەیاندنی تەکنەلۆژیا بۆ هەمووان.
چی هانمان دەدات؟
کوالێتی لە سەرەتادا
ئێمە هەرگیز کاری بێ کوالێتی و ناوەڕۆکی خراپ دروستناکەین. هەر کۆرسێک بە لەبەرچاوگرتنی ستانداردە جیهانییەکان دادەڕێژین.
بەردەستی
زمان نابێت ببێتە بەربەست. ئێمە چەمکە ئاڵۆزەکان بە کوردییەکی سادە و ڕەوان باس دەکەین.
کۆمەڵگا
فێربوون پێکەوە باشترە. ئێمە ژینگەیەکی پاڵپشتیکار بۆ گەشەکردن دەڕەخسێنین.
پڕاکتیکی
تیۆری باشە، بەڵام پراکتیک باشترە. ئێمە جەخت لەسەر ئەو کارامەییانە دەکەینەوە کە دەبنە هۆی کاردکردنت لە کۆمپانیاکان.
لە خولیاوە بۆ پلاتفۆرم
ئەوەی وەک پەڕەیەکی بچووکی ئینستاگرام بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریی کۆدنوسین دەستی پێکرد، ئێستا گۆڕاوە بۆ پلاتفۆرمێکی فێربوونی گشتگیر. گەشتەکەمان بەهۆی برسییەتی کۆمەڵگاکەمان بۆ زانیاری بەردەوامە.
ئێمە باوەڕمان وایە کە ئایندەی کوردستان لە تەکنەلۆژیادایە. بە خۆئامادەکردنی گەنجەکانمان بە کارامەییە مۆدێرنەکان، ئێمە تەنها کۆدیان فێرناکەین، بەڵکو خەریکی دروستکردنی ژینگەیێکین بۆ ئابووری دیجیتاڵی.
بەشداربە لەگەڵمان
جا دەتەوێت فێربیت، وانە بڵێیتەوە، یان هاوبەشیمان لەگەڵ بکەیت، جێگەت دەبێتەوە لە کۆدوان.